AP ١٤٠١ جۆزەردان ٢١ ٠٩:١٨

ئەردۆغان لە هیچ دوژمنییەک ناوەستێت؛

دارەکان لە کوردستانی تورکیا دەدزرێن و ڕیشەکانیان دەسووتێندرێن

دارەکان لە کوردستانی تورکیا دەدزرێن و ڕیشەکانیان دەسووتێندرێن

هێزە خۆجەییەکان لە شڕناخ بە شێوەی بەربڵاو نەک دارەکان دەبڕنەوە و دەیانفرۆشن، بەڵکوو ڕیشەی دارەکانیانیش دەسووتێنن کە ئیدی شین نەبن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دزینی دارەکانی ناوچە شاخاوییەکانی چیای جودی، گابار و دارستانەکانی شڕناخ کە دوو ساڵە دەستی پێکردووە، بە توندی درێژەی هەیە. پێشتر دارەکان لە بەرزاییەکاندا دەبڕدرانەوە بەڵام ئێستا لە ناو مڵکە تایبەتەکانیشدا دارەکان بەتاڵان دەبرێن. بە گوێرەی زانیاری لە هێزە خۆجەییەکان نەک هەر دارەکان لە ئەو ناوچانە دەبڕدرێنەوە، بەڵکوو ڕیشەکانیشیان دەسووتێندرێن تا چی دیکە شین نەبن.

یەکێک لە هاووڵاتیانی ئەو ناوچە بە هەواڵكنیرەکانی ڕاگەیاندووە: سروشتەکەمان لە لایەن هێزە سەربازییەکانەوە خەریکە لەناو دەچێت و دارەکانمان دەبڕنەوە و هەر ڕۆژ لە پێش چاومانەوە دەیان بارهەڵگر داری بڕاومان دەبەن و دەیفرۆشن و ئەوە ئێمە داخدار کردووە.

یەکێکی دیکە هاووڵاتیانی کورد بە ئاماژە بە ئەوەی کە بژێوی ژیانی خەڵکی ئەو ناوچە لە ئەو دارانەوە بەدەست دێت، وتی: ئەوان سەرچاوەی خۆراکی ئاژەڵەکانمان لەناو دەبەن و بژێوی ژیانمان دەدزن و داهاتووی ئێرە لە مەترسیدایە.

News ID 42347

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha